رۆحانی وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه: په‌شیمان ده‌بنه‌وه
وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه له باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
حه‌سه‌ن رۆحانی، له وتارێكیدا كه له ته‌ڤزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند، تاران پلانی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی تره‌مپ هه‌یه و ئه‌گه‌ر واشنتن بڕیارێكی له‌و جۆره بدات په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
رۆحانی روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه، ده‌بێته هۆی په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ ئه‌و وڵاته.
پێشتر تره‌مپ، رۆژی 12ی ئایار/ مایۆی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوابڕیاری وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی چاره‌نووسی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بدات كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 و ئێران مۆری كردووه.
تره‌مپ راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر خه‌وشه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه چاك نه‌كرێت، بێگومان ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.
ا. م