چی روودەدات ئەگەر ترەمپ لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بکشێتەوە؟
شەڕ لە ڕێیە و لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 12ی ئایار/ مایۆی داهاتوو، تره‌مپ بڕیار له چاره‌نووسی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌دات، هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی داوه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌مووان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێك، كه له پێشبینی هیچ كه‌سێكدا نه‌بووبێت.
ئێستا رۆڵی سه‌ره‌كی هی هێزه‌كانی به‌رامبه‌ر و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و كۆمارییه‌كانه، كه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریی له‌و پرسه هه‌یه و پێویسته تره‌مپ رابگرن.
ئه‌مه‌ریكا له ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی هێنده كوشنده‌ی كردووه، دوای شه‌ش ده‌یه هێشتا مه‌ترسیی له‌سه‌ر واشنتن ماوه، بێرنی سانده‌رز، سیناتۆری دیموكراته‌كان، له ئه‌یلوولی 2017 له باره‌ی "شۆڕشی 1953"، كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرا، محه‌مه‌د موسه‌ده‌قی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێدراوی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هێنایه خواره‌وه و له به‌رامبه‌ردا پشتگیری شای كرد، كه هیچ پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری نه‌بوو.
سانده‌رز روونیشی كرده‌وه، له ساڵی 1979، له‌لایه‌ن "شۆڕشێگرانه‌وه"، كه دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، شا له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی هێنرایه خواره‌وه و كۆماری ئیسلامی ئێران دامه‌زرا.
سانده‌رز ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی دیموكراتی ئێران نه‌ڕووخابا، ئێستا چۆن ده‌بوو؟ كاریگه‌ریی ئه‌و كوده‌تایه چی بوو كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی كرد؟ ئه‌و ئاسته‌نگانه چین كه به‌هۆی ئه‌م شۆڕشه‌وه تا ئێستا دووچاری بووین؟".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دای سانده‌رز، ده‌ڵێت، به‌بێ كوده‌تاكه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، شتێك نه‌ده‌بوو به‌ناوی شۆڕشی ئیسلامی له ساڵی 1979، هه‌روه‌ها ململانێی نێوان سه‌ركرده‌كانی ئێران و رۆژئاواش بوونی نه‌ده‌بوو.
شۆڕشی ئیسلامی 1979، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌بووه، ئێستا سه‌ركرده نوێكانی ئێران، كێبڕكیی باڵاده‌ستی ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ی زۆرینه سووننه، ته‌نانه‌ت ئه‌و شۆڕشه كێشه‌ی نوێی له نێوان ئیسرائیل و ئێران هێناوه‌ته ئارا، كه زانایانی ئێرانی ئیسرائیل وه‌ك بووكه شووشه‌یه‌كی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌یبینن و چه‌وساندنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان ئیدانه ده‌كه‌ن.
ئێستاش هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیسرائیلییه‌كان، هه‌وڵی راكێشانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن بۆ لای خۆیان له‌و ململانێیه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یانه. هه‌ردوولا به‌رهه‌ڵستی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌ن، ئیسرائیل داوای كردووه سوپای ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بۆردومان بكات، له‌كاتێكدا ئیسرائیل هه‌مان ئه‌و چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه و ئێرانیش هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی نییه.
سعوودیه‌ش پێداگره له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ئێران تیرۆریی له ته‌واوی جیهان و ناوچه‌كه‌ش بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا خۆیشیان به ملیاران دۆلاریان له بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌هابیه‌ك، كه كۆپییه‌كی خۆیانه، سه‌رفكردووه.
ئه‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، ئایدۆلۆژیای سووننه‌ی توندڕه‌وی سعودییه، له قاعیده‌وه بگره تا داعش، نه‌ك شیعه، ئایینسالاری ئێرانیش كه‌متر خه‌ڵكی چه‌وساندووه‌ته‌وه له چاو سیسته‌می پاشایه‌تی سعوودیه، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی دیموكراتیش نییه، چونكه كۆتوبه‌ندی خستووه‌ته سه‌ر ئازادیی هاووڵاتییان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی داوه‌ته پیاوانی ئایینی، كه له سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌ن.
به گوێره‌ی بۆچوونه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ك دیارییه‌ك وایه بۆ پیاوانی ئایینی، چونكه رۆحانی پێگه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دات وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئه‌وانه به‌هێز ده‌بن، كه توندن و زیاتر دژایه‌تی رۆژئاوا ده‌كه‌ن، وا ده‌كات ئوسوڵگه‌ران كاردانه‌وه‌یه‌كی توندتر به‌رامبه‌ر هێزه نیمچه عه‌لمانی و ئازاده‌كانی ئێران بنوێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، توندڕه‌وانی ناوچه‌كه ده‌بنه هۆكاری ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه‌كه و پاڵپشتییه‌كی زیاتر ده‌كرێن له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینی ئێرانییه‌وه، هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی - پاسداران IRGC, هێزێكی بژارده‌ی سه‌ربازی ئێرانییه و به‌رپرسی پاراستنی رژێمی ئیسلامییه له هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
سوپای پاسداران، به هاوكاری هاوپیه‌مانه‌كانی، وه‌كو حزبوڵڵا، شه‌ڕێكی به وه‌كاله‌ت له دژی سعوودیه ده‌كه‌ن له یه‌مه‌نه‌وه تاكو سووریا،به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی تره‌مپ باسییان ده‌كات، له باره‌ی پاڵپشكی ئێرانی بۆ سێكوچكه‌ی حزبوڵڵا، حه‌ماس و حووسییه‌كان، زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بن ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئه‌وكات پاسداران ده‌توانێت پاساوی زیاتر بهێنێته‌وه بۆ رازیكردنی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كاته ئامانج.
ره‌نگه پاسداران په‌رچه‌كرداری خێراتری هه‌بێت و به زوویی هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل و هێزه ئه‌مه‌ریكییه جێگیركراوه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان و ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانییان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته ئامانج.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێشێلی رێككه‌وتنه‌كه بكات و هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، ئێران ئازاد ده‌بێت و به زووترین كات هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراو و بلۆتۆنیۆمی زیاتر به خێرایی به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌وكاتیش ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانن، وێنای به هێزی ئێران بكه‌ن ئه‌گه‌ر ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش پێشتر جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ی سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ كردووه، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، رووسیا و چین ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بمێننه‌وه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی واشنتنی كرد و هه‌وڵی رازیكردنی تره‌مپی داوه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به رێككه‌وتنه‌كه بدات و لێی نه‌كشێته‌وه، دواتریش ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، هه‌مان په‌یامی داوه‌ته تره‌مپ.
رێككه‌وتنی ناووكی ته‌نها له‌نێوان ئه‌و وڵاتانی 5+1 (ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، چین و رووسیا) و ئێران نییه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به ته‌واوه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به 15 ده‌نگی ئه‌ندامانی ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه داوه.
له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه مه‌ترسی رێككه‌وتنه‌كه، زیان به چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان به‌بێ توندوتیژی، ئاست و پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵةتی كه‌مبكاته‌وه .
رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، بووه‌ته هه‌ڵوێستێكی ناخۆش بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه ئێستا خه‌ریكه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كۆده‌بێته‌وه، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. بۆچی كیم جۆنگ ئون رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تره‌مپ مۆر ده‌كات له‌كاتێكدا له هه‌مان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كشێته‌وه، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ته‌واوه‌تی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه؟ پێویسته ئیداره‌ی تره‌مپ نه‌ك هه‌ر رێزی رێككه‌وتنه‌كه بكات، به‌ڵكو ده‌بێت بیكاته خاڵێكی سه‌ره‌كی ده‌ستپێكردنی كار له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بوارێك بۆ ململانێ و ئاژاوه‌ی نوێ نه‌هێڵێته‌وه، كه ئێستا ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێویست ده‌كات په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ تاران ئاسایی بكاته‌وه.
پێده‌چێت هه‌ریه‌ك له تره‌مپ، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی، به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كه بڕۆن، ره‌نگه ببنه هۆی خه‌وشی زیاتر به‌و ئاراسته‌یه، به‌ر له‌وه‌ی تاقمی "تێكده‌ره‌كه‌ی تره‌مپ" باشترین ده‌ستكه‌وتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له ده‌یه‌ی رابردوو له‌ناوببه‌ن، پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆنگرێس و گه‌له‌وه، رایان بگرن.
ا. م