سه‌در داوا له كورد ده‌كات ده‌نگیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكارانی عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه
سه‌در: پێویسته كورد به‌هێزێكی به‌هێزێكی گه‌وره‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له گه‌لی كوردستان كرد، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌هێزێكی گه‌وره‌وه روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری له‌عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی سۆمه‌ریه نیوز، سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراتی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانه نه‌ك ته‌نیا بۆ زۆرینه‌ی سیاسی", ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌میشه لایه‌نه شیعه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن، داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته ده‌نگی كورد له‌سه‌ر سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی عێراق به‌رز بێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێویسته ده‌نگی شیعه و سوننه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رز ببێته‌وه".. داوای له ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی جگه له كورد و شیعه و سوننه‌ش كرد، به هه‌موو تواناكانیان به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و به ده‌نگه‌كانیان رووبه‌ڕووی سته‌مكار و گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بانگه‌وازی بۆ خۆپیشاندانێكی ملیۆنی كردووه، بۆ پشتگیریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری، كه بڕیاره له 12ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه بچن.
H.B