به‌هۆی ئەم 5 ھۆکارانه‌ بارسێلۆنا بە براوەی ئه‌مشه‌وی کلاسیکۆ دەدانرێت

به‌ گوێره‌ی ئه‌م 5 خاڵه‌ بێت ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کلاسیکۆی زەوی، لێدانی دڵی ھەوادارانی ئەم دوو یانەیەش زیاد دەبێت، بوونی ئەستێرە و دیمه‌نە سەرسورھێنەرەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید، بە ملیۆنان بینەر و جەماوری لە خۆی کۆکردۆتەوە، راستە ئەم کلاسیکۆیە جیاوازە، بەڵام ھەر تیپێک دەیەوێت گەورەی خۆی بەسەر رکابەرە مێژوویەکەیدا دووپات بکاتەوە، لێرەدا باسی ئەو ھۆکارانە دەکەین کە بارسا لە یارییەکە بە براوە دادەنێت.

1ـ بوونی خاک و جەماوەری خۆی: شتێکی سروشتیە ئەو تیپەی لە نێو یاریگای خۆی یاریی دەکات، زیاتر لە بردنەو و سەرکەوتن نزیکە، چونکە ھۆکاری دەروونی کاریگەری بەسەر یاریزانەکانەوە دەبێت، بەردەوامی ھاندانی یاریزانەکان پاڵنەرێکی بەھێز دەبێت لە یارییەکە بۆ سەرکەوتنی بلاوگرانا.

2- بوونی مێسی: گومانی تێدا نیە ئەم وەرزە مێسی باشترین ئاستی پێشکەش کردووە، لە ئێستادا بە ڕوونی دیارە مێسی بارسێلۆنای لەسەر شانی خۆی داناوە کە ئەمە بۆ ھەمووان ئاشکرایە جگە لەوەش گۆڵکەری مێژووی کلاسیکۆیه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ش 2 ناسناوی بۆ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌ و شەڕی بردنەوەی پێڵاوی زێرینیش دەکات، بۆیە مێسی رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە یارییەکدا.

3- یارینەکردنی بەشێک لە یاریزانەکانی ریال مەدرید: لە ھێڵی بەرگری کە ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و به‌بێ كارڤاخاڵ یاری ده‌كات و رافایل ڤارانیش تازه‌ له‌ پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئیسكۆش له‌ هێڵی ناوه‌راست دۆخی زیزۆی قورس كردووه‌.

4- دواین کلاسیکۆ بۆ ئینیێستای نیگاركێش: بۆ ئینێستای نیگاركێش دواین یاریی کۆتای بوو, دواین یاریی کلاسیکۆشی دەبێت, بۆیە دەیەوێت لە دواین یاریی بەرامبەر ریال مەدرید بە باشترین ئاست و ئەنجام یارییەکە تەواو بکات.

5- یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ: زێدان لەو کاتەدا ھەموو بیرکرنەوە و ئامادەکارییەکی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێت، چونکە ئەم پاڵه‌وانێتییه‌ گرینگەی زۆری ھەیە و ناشیەوێ بەدەستبەتاڵی لەم وەرزەدا بچێتە دەرەوە، بۆیە رەنگە بە رەگەزە سەرکیەکانی تیپەکەی یاریی کلاسیکۆ ئەنجام نەدات، بۆ ئەوەی لە پێکان و ھیلاک بوون بیانپارێزێت, کە ئەمەش ئەرکی بارسا ئاسان دەکات بۆ بردنەوە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم