به فه‌رمی مانچێسته‌ر سیتی جامی پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رز كرده‌وه
بۆ پێنجه‌مجار بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه
له گه‌ڕی 37ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی هێدیر سفیڵد تاونی كرد و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له كۆتایی یارییه‌كه مان سیتی ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی گێرا.
پێپ گواردیۆلا پێشتر ناسناوی خولی نێوخۆیی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا و بایرن میونشن بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ری ئیسپانیا كه ناسناوی پرێمه‌رلیگ ده‌باته‌وه.
.jpg)

