توركیا ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌كات
توركیا سه‌ربازه خانه‌نشینكراوه‌كانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی سه‌ربازی و له مانۆرێكدا به‌ناوی "بروسكه‌ی 2018" ده‌یانخاته‌وه ئاماده‌باشییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سوپای توركیا ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێك كردووه، كه تایبه‌ته به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه خانه‌نشینكراوه‌كان بۆ ئه‌ركی سه‌ربازی، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا داوای له 2 هه‌زار و 41 سه‌رباز له پله جیاوازه‌كان كردووه، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سوپاوه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، سوپای توركیا له‌میانه‌ی مانۆرێكی سه‌ربازی به‌ناوی "برووسكه‌ی 2018" ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی بڵاویكردۆته‌وه، سوپای توركیا به‌په‌له داوای له 2041 سه‌ربازی خانه‌نشینكراو كردووه، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سوپاوه بكه‌ن و وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 91 ئه‌فسه‌ری پله باڵا، 186 ئه‌فسه‌ری ریز، 455 له پله‌ی سه‌ربازی پێشكه‌وتوو له هێزه‌كانی یه‌ده‌گ هه‌ن، وێڕای 225 زریپۆشی سه‌ربازی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و نوێكردنه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه، له ناوچه جیاوازه‌كانی توركیا داواكراون و، مه‌به‌ست لێی بۆ ئاماده‌كردنیانه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی جه‌نگ، كه له‌ئاینده‌دا رووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه و، مانۆره‌كه‌ش له ویلایه‌تی قهرهقلاریلی باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت و تا 11ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له ماوه‌یه‌كی كورتدا راهێنانی چڕ به سه‌رباز و ئه‌فسه‌ران له هه‌رسی بواره‌كانی وشكانی، ده‌ریایی و ئاسمانی و به به‌شداری وه‌زاره‌ته‌كان، دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت و، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی جه‌نگ ده‌خرێنه ئاماده‌باشییه‌وه، وێڕای ئاماده‌كردن و نوێكردنه‌وه‌ی ئامێر و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان.
H.B