ڤیدیۆ.. خه‌ڵكی شارێكی ئێران به‌تووڕه‌یی پێشوازی له رۆحانی ده‌كه‌ن و به‌درۆزن ناوی ده‌به‌ن
له كۆتایی هه‌ر پاراگرافێكی گوتاره‌كه‌ی رۆحانیدا خه‌ڵكی شاری بوشه‌هر پێی ده‌ڵێن: "تۆ درۆزنی"
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتی سه‌ردانی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ شاری بوشه‌هری سه‌ر به پارێزگای مه‌شهه‌د و پێشكه‌شكردنی گوتارێك له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، خه‌ڵكی ئه‌و شاره به درووشمی تووڕه پێشوازیان له رۆحانی كرد و، راسته‌وخۆ پێیان گوت: "تۆ درۆزنی".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه تێیدا دیمه‌نه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی رۆحانی نیشان ده‌دات و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، چه‌ندین درووشمی دژ به رۆحانی ده‌گوترێنه‌وه و، له كۆتایی هه‌ر پاراگرافێكی گوتاره‌كه‌ی رۆحانیدا, ئاماده‌بووان پێی ده‌ڵێن: "تۆ درۆزنی" و داوی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات كه پێشتر له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌خه‌ڵكی ئێرانی داون، كه تێیدا رۆحانی توانی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م له 19 ئایاری رابردوو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆحانی له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو و گوتی: "حكوومه‌تی ئێستای ئێران له‌سایه‌ی پشتگیری ئێوه بۆ رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه هاتۆته ئاراوه" و له هه‌مان كاتدا ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وڵاته‌كه‌ی گرت كه "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌له‌گرامی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران ده‌ركردووه".
رۆحانی گوتی: "ئه‌وه بزانن، به هه‌وڵه‌كانی قه‌تیسكردن و داخستنی پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌كارده‌هێندرێن ناگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك", دووپاتیكرده‌وه، "له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌بێ بوونی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نج هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ ناڕه‌خسێت" و، رۆحانی به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خێرایی ئه‌نته‌رنێتی به‌و گه‌نجانه‌دا.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئابووری ئێران و دابه‌زینی نرخی دراوی ئێرانی و بێتوانایی حكوومه‌ت له ده‌سته‌به‌ركردنی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتی: "حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌شی ئه‌وه‌نده نه‌ختینه‌ی هه‌یه كه پێداویستی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێ دابین بكات".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته گه‌لی ئێران له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیگه‌ران نه‌بێت، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دراوی بیانی له ئێران نابێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌ن، رۆژ به‌ڕۆژ به‌های تومه‌نی ئێرانی روو له دابه‌زینه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووی گرفتێكی گه‌وره‌ی ئابووری و دارایی بووه‌ته‌وه.
H.B