ركابه‌ره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان: په‌نابه‌ره سوورييه‌كان ده‌رده‌كه‌ين
تا پێش ره‌مه‌زانى (2019)، زياتر له (200) هه‌زار په‌نابه‌رى سووريا له توركيا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سووريا

K24 – هه‌ولێر:
(ميراڵ ئه‌شكنه‌ر)، ژنه پاڵێوراوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى توركيا و ركابه‌رى (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان)، رايگه‌ياند، "تا پێش ره‌مه‌زانى (2019)، زياتر له (200) هه‌زار په‌نابه‌رى سووريا له توركيا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سووريا".
(ئه‌كشنه‌ر)، كه پێشتر وه‌زيرى ناوخۆ بووه و له ناوه‌وه‌ى توركيا وه‌ك ركابه‌رى (ئه‌ردۆغان) هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (6ى ئايار/ مايۆى 2018)، له شارى (مێرسين) رايگه‌ياند، "بوونى ئه‌و ژماره زۆره‌ى په‌نابه‌ران له شاره‌كه كاريگه‌رى نه‌رێنيان كردووه‌ته سه‌ر ئاستى گوزه‌رانى هاووڵاتيان و سياسه‌تى ئه‌ردۆغان له وه‌رگرتنيان هه‌ڵه بووه و پێويسته ئه‌وان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاتى خۆيان".
ئه‌و ژنه به‌ڵێنيشى دا، ئه‌گه‌ر "سه‌ركه‌وتوو بێت له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ببێته سه‌رۆكى توركيا، ئه‌وا ئه‌و په‌نابه‌رانه ساڵى داهاتوو رۆژووه‌كانيان له‌گه‌ڵ برايانيان له سووريا ده‌شكێنن".
ئێواره‌ى دوێنێ، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركيا، ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى توركيا داخست و له ئێستادا (7) پاڵێوراو كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى كورسى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر