گومان له‌سه‌ر تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتس درووست ده‌بێت
"وەزيرى خوێندنى باڵا ئايەڵتسەكەت كونى تێبوو"
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌ى زياتر له دوو ساڵه سه‌دان كانديدى ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان به هۆى مه‌رجى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه له باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى توانستى ئينگليزى له رێى تاقيكردنه‌وه‌ى (ئايه‌ڵتس) له خوێندن بێبه‌ش بوونه و له نوێترين پێشهاتيشدا پرۆفيسۆرێكى ياريده‌ده‌ر گومان له‌سه‌ر ئه‌و تاقيكردنه‌وه درووست ده‌كات.
له وتارێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ سايتى (كوردستان24) نێردراوه، (د. سەنگەر حاجى)، پرۆفيسۆرى ياريدەدەر لەئەدەبى كوردى له ژێر ناونيشانى "وەزيرى خوێندنى باڵا ئايەڵتسەكەت كونى تێبوو"، نووسيويه‌تى: "دوو ساڵ زياترە دەيان كانديدى ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمى كوردستان چاوەڕوانى وەدەستهێنانى نمرەى گونجاون لە تاقيكردنەوەى ئايەڵتس يان تۆفڵ، بەڵام لەبەر سەختى تاقيكردنەوەكە و زۆرى نمرەى داواكراو تا ئێستا ژمارەيەكى ئێجگار زۆريان نەيانتوانيوە دەست بەخوێندنى ماستەر يان دكتۆرا بكەن".
ئه‌و مه‌رجه‌ى توانستى زمان كه به گوێره‌ى رێنمايى وه‌زاره‌ت دانراوه و له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌ت په‌سندكراوه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و قوتابيانه‌ى له تاقيكردنه‌وه‌ى پسپۆڕى ده‌رچوونه و نه‌يانتوانيوه له تاقيكردنه‌وه‌ى زمان ده‌ربچن، ماوه‌ى دوو ساڵى ته‌مه‌نيان به هه‌ده‌ر بڕوات و له خوێندن بێبه‌ش بن.
ئه‌و مامۆستايه‌ى زانكۆ له وتاره‌كه‌يدا نووسيويه‌تى: " لەو ماوەيەدا چەندين جار خۆپيشاندان لەبەردەم وەزارەت و لەبەردەم سەرۆكايەتى زانكۆ جياوازەكان كراوە، بەڵام هيچ ئەنجامێكى نەبووە. هەر لەو ماوە دوور و درێژەدا چەندين پێشنيازى جياواز بۆ جەنابى وەزير بەرزكراونەتەوە، بەڵام هيچ كاميانى بە پەسند نەزانيوە و هەمووى ڕەتكردوونەتەوە".
كانديده‌كانى ماسته‌ر و دكتۆرا له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێم خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تيان ئه‌نجامداوه و سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان و باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيان له سلێمانى كردووه، به‌و پێيه‌ى وه‌زير سه‌ر به يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه و له به‌رده‌م وه‌زاره‌تيش چه‌ندين گردبوونهوهيان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامى داواكارييه‌كانيان نه‌دراوه‌ته‌وه.
(د.سه‌نگه‌ر حاجى) له وتاره‌كه‌يدا زياتر باسى ئه‌و پرسه‌ى كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به نهێنى ژماره‌يه‌ك له كانديدان ئاگادار كراونه‌ته‌وه تاقيكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و نووسيويه‌تى: "ئەوەى نا ئاساييە ئەوەيە، چەند هەفتەيەك لەمەوبەر بۆ ماوەى چەند كاتژمێرێكى دياريكراو بەنهێنى خەبەر گەيشتە كانديدانى ماستەر و دكتۆرا تا خۆيان بۆ ئەنجامدانى تاقيكردنەوەى ئايەڵتس ناونووس بكەن و هەفتەى دواتر تاقيكردنەوەيان ئەنجامدا و هەر ئەو هەفتەيەش ئەنجامەكانيان وەرگرتەوە و بەشى هەرە زۆريشيان نمرەى داواكراو و هەندێكيشيان لەسەروى ئەو نمرەيەشيان وەدەستهێنا".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "ئەمە لەكاتێكدا پێشتر ئەم پرۆسەيە لايەنى كەم دوو مانگى پێويست بوو".
تاقيكردنه‌وه‌ى ئايه‌ڵتس له به‌رامبه‌ر (265 دۆلار) ئه‌نجامده‌درێت و قوتابى له رێى ئينته‌رنێته‌وه واده‌ى تاقيكردنه‌وه ديار ده‌كات.
(د.سه‌نگه‌ر حاجى) ئاشكراشيكردووه، "ئەوەى لەهەموو سەرنجڕاكێشترە ئەوەيە زۆرينەى زۆرى ئەو كەسانەى نمرەى باشيان وەدەستهێناوە يان سەر بەهەمان ئەو ئايدۆلۆژيايەن كە وەزير باوەڕى پێى هەيە، يان لەوان نزيكن! ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هەندێكيش لەوانە ئاستى زمانى ئينگليزييان بەشێوەيەكە نازانن ناوى خۆيان بە دروستى بەزمانى ئينگليزى بنووسن! ".
له كۆتايى وتاره‌كه‌شيدا ئه‌و مامۆستايه‌ى زانكۆ ده‌ڵێت: "پێشتر وەزارەت لەبارەى ئايەڵتس و ئەنجامەكانى هێندە توند بوو تەنانەت جارێك لەجارەكان ئامادەبوو لەشكرێك مامۆستا بنێرێتەوە ماڵەوە بەبيانووى ئەوەى ئەنجام تاقيكردنەوەكەيان ساختەيە".
تا ئێستا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى له بارى ئه‌م گومانانه و ناوه‌ڕۆكى ئه‌م وتاره‌وه هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و (كوردستان24) له هه‌وڵى به‌دواداچوونى زياترى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و گومانانهيه.
پێشتريش له نامهيهكى كراوه‌دا بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (نێچيرڤان بارزانى) كه له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويان كردبوويه‌وه، ئه‌و كانديدانه‌ى ماسته‌ر و دكتۆرا داوايان كردبوو، ئاسانكاريان بۆ بكرێت و رێگه له به‌هه‌ده‌رچوونى ته‌مه‌نيان بگيرێت و يان ده‌ست به خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا بكه‌ن و دواتر داواى توانستى زمانيان لێبكرێت، ياخود له رێى سه‌نته‌ره‌كانى زمانى زانكۆ حكومييهكانهوه خوليان بۆ بكرێته‌وه و داهاتى خوله‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، يانيش خوێندنى زمانى ئينگليزى بكرێته به‌شێك له وانه‌ى كۆرسهكانيان، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.