ریال مه‌درید له گێمی یه‌كه‌م زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی له دژی بارسا تۆمار كرد
بووه یه‌كه‌م یانه ئه‌م ریكۆردانه له دژی بارسێلۆنا بكات
له گێمی یه‌كه‌می كلاسیكۆی ئه‌مشه‌وی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید، یانه‌ی شایانه زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد، له خوله‌كی 10 لویس سوارێز گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 خولهك كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا كه له یاریگه‌ی كامپ نوو 12 گۆڵ تۆمار بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كریستیانۆ ریكۆردی دی ستیفانۆی یه‌كسان كرده‌وه و بووه دووه‌مین یاریزان كه 18 گۆڵ له كلاسیكۆ تۆمار بكات.
جیا له‌وه‌ش كریستیانۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له لالیگای ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 25 گۆڵ.
به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ، یانه‌ی ریال مه‌درید بووه یه‌كه‌مین یانه له مێژوودا زۆرترینجار تۆڕی یانه‌ی بارسێلۆنا بهه‌ژێنێت.