مێسی به زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد وه‌ڵامی ریال مه‌دریدی دایه‌وه
لیۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان ئه‌م كاره له كلاسیكۆ له دژی ریال مه‌درید بكات
له كلاسیكۆی شه‌وی رابردوو، لیۆنێل مێسی زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد و خۆی له بردنه‌وه‌ی نازناوی پێڵاوی زێرین نزیك كرده‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی 7 خولهك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م، مێسی به گۆڵێكی ئه‌فسووناوی وه‌ڵامی ریال مه‌دریدی دایه‌وه گۆڵێكی 26ـه‌مینی خۆی له مێژووی كلاسیكۆ تۆمار كرد و دووباره ریكۆرده‌كه‌ی خۆی شكانده‌وه.
مێسی به تۆمار كردنی ئه‌و گۆڵه‌ی له دژی ریال مه‌درید، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 33 گۆڵ.
مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی كلاسیكۆ به‌شداری له تۆمار كردنی 40 گۆڵ كردووه (14 ئاسیست و 26 گۆڵ).
مێسی له‌وكاته‌ی له لالیگا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بۆته‌وه 18 گۆڵی كردووه و تاكه یاریزانه ئه‌م كاره بكات، لیۆ كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان گه‌یانده 44 گۆڵ و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین نزیك بۆته‌وه.
.jpg)