خراپترین ناوبژیوانی مۆندیالی 2014، فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه ده‌بات
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌م ناوبژیوان، كاردانه‌وه‌ی خێرای به‌دوای خۆیدا هێنا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا (میلۆراد مازیچ)ـی ناوبژیوانێكی سڕبی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ له نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول ده‌ستنیشان كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوی ئه‌م ناوبژیوانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان لێ كه‌وته‌وه.
پێگه‌ی Squawkaـی بریتانیا، به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: یوفا خراپترین ناوبژیوانی مۆندیالی 2014ـی به‌رازیلی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستنیشان كردووه.
میلۆراد مازیچی ناوبژیوانی سڕبی له مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل یاری (ئه‌ڵمانیا و پورتوگال) و (ئارجێنتینا و ئێران)ـی به‌ڕێوه برد، بڕیاره‌كانی ئه‌م ناوبژیوانه له‌م دوو یارییه كاردانه‌وه‌ی توندی له میدیاكانی جیهان لێكه‌وته‌وه، به‌وپێیه‌ی له یاریی نێوان ئه‌ڵمانیا و پورتوگال ئه‌م ناوبژیوانه كلیپه‌ر پێی به‌رگریكاری پورتوگالی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له یاری نێوان ئارجێنتینا و ئێران، ئه‌م ناوبژیوانه لێدانێكی پێناڵتی دروستی بۆ ئێران هه‌ژمار نه‌كرد، دواجار تانگۆ به گۆڵێكی مێسی یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
