له دهۆك واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان درێژكرايه‌وه
واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بايۆمه‌ترى تايبه‌ت به ده‌نگدانى درێژ كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نووسينگه‌ى پارێزگاى دهۆكى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بايۆمه‌ترى تايبه‌ت به ده‌نگدانى درێژ كرده‌وه.
له ئاگادارينامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ (كوردستان24) نێردراوه، هاتووه: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕياردرا به درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان تا رۆژى پێنجشه‌ممه (10ى ئايار/ مايۆى 2018).
نووسينگه‌ى دهۆكى كۆميسيۆن داواشى له هاووڵاتيان كرد، په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارته‌كانيان بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانيان نه‌فه‌وتێت.
بڕياره رۆژى شه‌ممه (12ى ئايار/ مايۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچن.
