كڵۆپ داوا له‌ عوسمان دێمبلی ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌ لیڤه‌رپوول بكات

پێشنیاری 95 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ دێمبلی كردووه‌

یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه‌، ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی ده‌ربڕیوه‌.
یۆرگن كڵۆپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر عوسمان دێمبلی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ئاره‌زووی رۆیشتن له‌ بارسێلۆنا بكات ئێمه‌ له‌ لیڤه‌رپوول پێشوازی لێ ده‌كه‌ین.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، ئیداره‌ی بارسێلۆنا نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌شێوه‌ی خواستن دێمبلی بۆ وه‌رزی داهاتوو بفرۆشن و ئانتوان گریزمان بگوازنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ بریتانیاییه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه‌ 95 ملیۆن پاوه‌ند بۆ كڕینی عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 20 ساڵان خه‌رج بكات.

عوسمان دێمبلی له‌ هاوینی رابردوو له‌ یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه‌ روویكرده‌ بارسێلۆنا و له‌ لالیگا به‌شداریی 13 یاری كردووه‌، 5 ئاسیست و یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه‌.