ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ئێران ده‌بیسترێت و ده‌سه‌ڵاتدارانیش باسی ته‌نی گه‌ردوونی ده‌كه‌ن
"به‌هۆی به‌هێزی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه جامی په‌نجه‌ره‌كانی خانوو و بینایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه وردوخاش بوونه"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فارسی ئێرانی، له شاری قائیم شه‌هری سه‌ر به پارێزگای مازنده‌رانی باكووری ئه‌و وڵاته، شه‌وی رابردوو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز بیستراوه و تائێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگه نامۆیه ئاشكرا نه‌بووه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌وه، ره‌زا عینایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئه‌منی پارێزگای مازنده‌ران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی ئێران به‌دووریشی زانی ده‌ستی مرۆڤ له‌پشت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هه‌بێت، روونیشیكرده‌وه، تائێستا هیچ شوێنه‌وارێكی روخاو له شوێنی رووداوه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ره‌زا عینایه‌تی گوتی: تاكه پاشماوه كه له شوێنی رووداوه‌كه دۆزرابێته‌وه، جگه له خۆڵ و خۆڵه‌مێش هیچ شتێكی دیكه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، ئێستا له تاقیگه لێكۆڵینه‌وه له‌و خۆڵه‌مێشه ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاشماوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییان به مادده‌ی ته‌قێنه‌ره‌وه نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئه‌منی پارێزگای مازنده‌ران راشیگه‌یاند، به‌هۆی به‌هێزی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه، جامی په‌نجه‌ره‌كانی خانوو و بینایه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه وردوخاش بوونه و گوتی، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت ده‌نگه‌كه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كێك بێت له‌سه‌ر زه‌وی و دووپاتیكرده‌وه، كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو بوون، ته‌واوی ورده‌كاری و زانیارییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نن.
H.B