تره‌مپ: سبه‌ى له باره‌ى ئێرانه‌وه بڕيار ده‌ده‌م
چاوه‌ڕێ ده‌كرا، تره‌مپ، رۆژى (12)ى ئه‌م مانگه بڕيار له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سزاكانى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئێران بدات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، (دۆناڵد تره‌مپ)، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى (تويته‌ر)ه‌وه رايگه‌ياند، "سبه‌ى له باره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران، بڕيار ده‌ده‌م".
(تره‌مپ) گوتيشى: "كاتژمێر (06:00)ى ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه (7ى ئايار/ مايۆى 2018) به كاتى گرينچ، بڕيار له باره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك ده‌ده‌م".
چاوه‌ڕێ ده‌كرا، (تره‌مپ)، رۆژى (12)ى ئه‌م مانگه بڕيار له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سزاكانى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر ئێران بدات.
رۆژى (3ى ئه‌م مانگه) به‌رپرسانى كۆشكى سپى ئاشكرايان كردبوو، (تره‌مپ)، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت، له رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك بكشێته‌وه.
(تره‌مپ)، چه‌ندينجار ره‌خنه‌ى له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه گرتووه، كه ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌ندامى ههميشهيى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران له (ته‌مموزى 2015) واژوويان كردبوو.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستبه‌ردارى پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا سزائابوورييهكانى سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرن.
(تره‌مپ) ده‌ڵێت: "ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ناكات له داهاتوودا ئێران نه‌بێته خاوه‌نى چه‌كى ناووكى".
كۆمارى ئيسلامى ئێران به‌رده‌وام ره‌تيكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ناووكى دابێت و ئيسرائيلى به وروژاندنى گومان له دژى وڵاته‌كه‌ى تۆمه‌تبار كردووه.
رێككه‌وتنه ناووكييه‌كه به يه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانى ئيداره‌ى (باراك ئۆباما)ى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام (تره‌مپ) بڕواى وايه ئه‌و رێككه‌وتنه "خراپترين رێككه‌وتنه كه به‌رچاوى كه‌وتبێت".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ