كۆنه پاسداره‌كه روو به‌ره‌و واشنتن ده‌سوڕێنێ
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح: په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ واشنتن و تاران درووست ده‌كه‌م

K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی "فه‌تح" و كه بڕیاره پاش هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 ببێته كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو رابسپێردرێم، هه‌وڵ ده‌ده‌م په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران درووست بكه‌م".
هادی عامری كه هاوكات ئه‌مینداری گشتی ریكخراوی به‌دره كه دیارترین گرووپی ناو حه‌شدی شه‌عبییه، به رۆژنامه‌ی "فایننشاڵ تایمز"ـی بریتانی گوتووه: "ده‌خوازم په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ واشنتن و تاران پاش پاش هه‌ڵبژاردن درووست بكه‌م، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راسپێردرام، چونكه توركیا و وڵاتی دیكه‌ش هه‌ن له یه‌ك كاتدا په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه".
عامری پرسیوویه‌تی، بۆچی داوا له عێراق ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌ك لایه‌ندا بوه‌ستێت؟ و هه‌ر خۆیشی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه بریتانییه‌كه، له چه‌ند مانگی رابردوودا، هادی عامری په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ سعوودیه درووستكردووه‌و له رێگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ كه سه‌ر به رێكخراوی به‌دره‌و زیاتر له 4 جار له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌ردانی ریازی كردبوو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه درووست بوون.
چاودێرانی عێراقی ده‌ڵێن: "عامری به‌هۆی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له پاش ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان درووستكردووه‌و چه‌كدارانی رێكخراوی به‌در له چه‌ندین بابه‌تدا هاوكاریی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه‌و دژی چه‌كداره یاخییه سوننه مه‌زهه‌به‌كان جه‌نگاون".
هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له هه‌ر یه‌كه له رێكخراوی به‌در به سه‌رۆكایه‌تی عامری، عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌نجوومه‌نی باڵا، گردبوونه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری و یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی عامر فایز، گردبوونه‌وه‌ی عێراقی داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم به‌حۆلعلوم و چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی پێكدێت.