لايه‌نه عه‌ره‌بى و توركمانييه‌كانى كه‌ركووك داواى ژماردنى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن
ئه‌و لايه‌نانه له كه‌ركووك مۆڵه‌تى (24) كاتژمێريان داوه‌ته كۆميسيۆن بۆ ژماردنى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
تۆمه‌تباركردنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌نيا له سلێمانى نييه و له كه‌ركووكيش لايه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بييه‌كان ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داواى ژماردنى ده‌ستى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌و لايه‌نانه له كه‌ركووك مۆڵه‌تى (24) كاتژمێريان داوه‌ته كۆميسيۆن بۆ ژماردنى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان.
هاوكات ئه‌مڕۆ له به‌غداوه ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه گه‌يشتووه‌ته كه‌ركووك بۆ به‌دواداچوونى سكاڵاى لايه‌نه‌كان.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی (ئه‌رشه‌د ساڵحی)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رايگه‌ياند، "لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كان له كه‌ركووك مۆڵه‌تی (24) كاتژمێریان به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و ئاشكراكردنی راستی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
له كه‌ركووك ته‌نيا يه‌كێتى به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن خۆشحاڵه و ناڕه‌زايه‌تى ده‌رنه‌بڕيوه.
لايه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بييه‌كانى كه‌ركووك ده‌ڵێن، ساخته‌كارى له ئه‌نجامه‌كان كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.