راكان جبووری: به‌ر له هه‌ڵبژاردن سندووقه‌كانی كه‌ركووك بۆ به‌رمه‌جه‌كردن گوازرابوونه‌وه سلێمانی
دۆخی كه‌ركووك زۆر شڵه‌ژاوه و ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌ش هۆشداری له ئه‌گه‌ری زه‌نگێكی مه‌ترسیدار له‌و شاره لێده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزی دۆخی كه‌ركووك دوای هه‌ڵبژاردن، هۆشداریدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
جبووری دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و لێژنه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك كردووه، لێژنه‌یه‌كی ته‌كنیكییه و ته‌نیا بۆی هه‌یه له ژماره‌ی سندووقه‌كان دڵنیا بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداره و ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی نییه سندووقه‌كان بكاته‌وه و، وردبینی له ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌و سندووقانه بكات و دووباره به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كان بكاته‌وه، بۆیه ناتوانێت متمانه به خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكات".
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت گوتیشی: "پێشتریش له‌كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هۆشداریمان له‌باره‌ی ئه‌و ساخته‌كارییانه داوه، كه له كه‌ركووك رووده‌ده‌ن، به‌ڵام كۆمسیۆن گوێی به هۆشدارییه‌كه‌ی ئێمه نه‌دا"، گوتیشی: "وه‌ك دیاره خه‌ڵكی كه‌ركووك كه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌ڵناگرن تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌كاتێكدا ئه‌نجامه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسیدار له‌و شاره لێده‌ده‌ن".
جبووری داوای له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كرد، " هه‌رئه‌مشه‌و ده‌ست به هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بكه‌ن و ئه‌و كاره بۆ سبه‌ی دوانه‌خه‌ن" و راشیگه‌یاند، "ژماره‌یه‌كی زۆری سكاڵا پیشكه‌ش به كۆمسیۆن كراون و، ئێمه‌ش داوای لێده‌كه‌ین هه‌رچی زووه به‌ده‌م ئه‌و كێشه‌یه‌وه بێن، من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر گرژییه‌كانی كه‌ركووك به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێن، ئه‌وا لێكه‌وتی زۆر مه‌ترسیداری لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، چونكه ئه‌نجامه‌كان ته‌نیا ره‌وایه‌تییان به حزبێكی سیاسی داوه نه‌ك قه‌واره‌یه‌ك یاخۆد پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی".
راكان جبووری گوتیشی: "هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره له به‌رمه‌جه‌كردنی میمۆری سندووقه‌كاندا روویانداوه، له‌وانه‌ش ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نگی به كه‌سێك و لیستێكی دیاریكراو داوه كه خۆی بڕیاری له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا ده‌نگه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی دیكه‌ی سه‌ر به حزبێكی دیكه‌ی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه سندووقه‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ مه‌به‌ستی پرۆگرامسازی گوازرابوونه‌وه بۆ سلێمانی و چه‌ندین جاریش هۆشداریمان له‌وباره‌یه‌وه داوه"، روونیشیكرده‌وه، "نووسینگه‌ی كۆمسیۆن له كه‌ركووك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ده‌م هۆشدارییه‌كانی ئێمه‌وه نه‌هات و له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، تا دواجار ئه‌و هه‌ڵانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووكی په‌لكێشی سه‌ر شه‌قام كرد".
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت گوتیشی: "به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی، یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌ران نه‌یانتوانی له ده‌نگدانی تایبه‌تیشدا به‌شداری بكه‌ن" و دووپاتیكرده‌وه، "به‌رپرسیارێتی رژانی هه‌ر دڵۆپێك خوێن له‌و شاره له‌ئه‌ستۆی كۆمسیۆنه".
ئه‌مڕۆ به‌ده‌یان هاووڵاتی شاری كه‌ركووك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان له‌به‌رده‌م كۆگای سندووقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌و پارێزگایه سازكرد، بۆئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌و شاره بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، خۆپیشانده‌ران چادریان له‌به‌رده‌م كۆگای كۆكردنه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌یه‌كی شاری كه‌ركووك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا هه‌ڵداوه‌ته‌وه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سندووقانه ناده‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردن به‌ده‌ست ئه‌نجامبدرێت و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، رێگه به گواستنه‌وه‌ی سندووقه‌كان ناده‌ن و له خۆپیشاندانه‌كه‌یان سڵ ناكه‌نه‌وه.
H.B