حه‌سه‌ن تۆران: عه‌بادى له‌گه‌ڵ ژماردنى ده‌ستيى ده‌نگه‌كانى كه‌ركووكه
عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌بێت ژماره‌يه‌ك له سندووقه‌كانى ده‌نگدانى كه‌ركووك به ده‌ست بژمێردرێن
K24 – هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن تۆران، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له به‌ره‌ى توركمانى، رايگه‌ياند، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌بێت ژماره‌يه‌ك له سندووقه‌كانى ده‌نگدانى كه‌ركووك به ده‌ست بژمێردرێن.
له رێى لاپه‌ڕه‌ى خۆيه‌وه، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، حه‌سه‌ن تۆران نووسيويه‌تى: "دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى توركمان و عه‌ره‌ب، عه‌بادى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه با هه‌ندێك له‌و سندوقانه‌ى گومانيان له‌سه‌ره بكرێنه‌وه و به ده‌ست ده‌نگه‌كان بژمێردرێن و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ساخته‌كارى كراوه، ئه‌وا پێويسته له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى كه‌ركووكدا ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى عه‌بادى له كاتێكدايه، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نيا لايه‌نى ياساييه بڕيار له باره‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان يان په‌سندكردنيان بدات.
به گوێره‌ى ياساى كۆميسيۆن، رێگه به هيچ ده‌ستتێوه‌ردانێكى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ديكه له كاروبارى كۆميسيۆن نادرێت.
له سنوورى پارێزگاى سلێمانيش ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه سياسييه‌كان يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ساخته‌كردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن و ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.