يه‌كێتى له كه‌ركووك هۆشدارى ده‌داته لايه‌نه‌كان
يه‌كێتى: ده‌نگمان كه‌ميكردووه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌ڵبه‌ندى دووى رێكخستنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له شارى كه‌ركووك، له راگه‌يه‌ندراوێكدا ره‌تيكرده‌وه ئه‌نجامى بنكه‌كانى ده‌نگدانيان ساخته كردبێت و رايگه‌ياند، يه‌كێتى ده‌نگه‌كانى كه‌ميكردووه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بەداخەوە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە، ماوەی دوو رۆژە ھەندێک کەس و لایەن، کەوتونەتە پەلە قاژێ و ھەوڵی شێواندنی پڕۆسەکە دەدەن و دەیانەوێ لە رێی پڕوپاگەندەی بێ بنەماو دوور لە قانون ئەم پڕۆسەیە بشێوینن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2014 بەراورد بەم ھەڵبژاردنە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: دەنگی کەمی کردووە و لە بەرامبەردا: جەبھەی تورکمانی (1453) دەنگ زیادی کردووە، تەحالوفی عەرەبیش: (43123) دەنگ زیادی کردووە. وێڕای ئەوەش کورد (٢) کورسی لە دەستداوە. ئێمە ویژدانی رای گشتی دەکەینە دادوەر، کێ تەزویری کردووە و کێش غەدری لێکراوە".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه، مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى هۆشدارى داوه‌ته لايه‌نه‌كان و رايگه‌ياندووه، "ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنیین: گەر ئەوان بە نیازی ئەوە بن لە رێی چەند کەسێکەوە دۆخی کەرکووک بشێوینن و ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدەن، ئەوا ئێمە لە تواناماندایە سەدان ھەزار کەس بھێنینە سەر شەقام، چونکە لە ھیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین مافی نەتەوەکەمان پێشێل بکات".
جگه له لايه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بييه‌كان، ژماره‌يه‌ك له لايه‌نه كوردييه‌كانيش له كه‌ركووك يه‌كێتى به گۆڕينى ئه‌نجامى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان و ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌مڕۆش نوێنه‌رانى توركمان و عه‌ره‌ب، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوونه‌وه و داوايان كردووه، ده‌نگه‌كان به ده‌ست بژمێردرێن و عه‌باديش پشتيوانى ئه‌و داوايه‌ى كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارى توركمان (حه‌سه‌ن تۆران) له په‌يجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ئاشكرايكردووه.
به هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كورد له كه‌ركووك ئاواره بوون و پارتى ديموكراتى كوردستانيش بايكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى له شاره‌كه كرد و كه‌ركووكى وه‌ك شارێكى "داگيركراو" وه‌سفكرد.
له دوێنێوه، لايه‌نه توركمانى و عه‌ره‌بييه‌كانى كه‌ركووك خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئايار ده‌كه‌ن.
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ندى بۆ لێكۆڵينه‌وه له ئه‌گه‌رى ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ى كه‌ركووك كردووه.
ئ.ر