درووشمه‌كانی پارتی ئامانجه‌كان ده‌پێكێت

"ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان كاریگەری لەسەر دەنگەكانی پارتی ھەبووە"

K24 - ھەولێر

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێشه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه‌ و له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ باره‌ی زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، داستانی پردێ و سحێلا و ھەڵوێستە نیشتیمانیەکانی پارتی، ھۆکاری زۆربوونی دەنگی حیزبەکەیە.  

کاکەمین نەجار، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان، خاوەن جەماوەرێكی بەھێز و رێكخراوە، ئەوە كاریگەری لەسەر دەنگەكانی پارتی ھەیە، ھەروەھا ھەڵوێزستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی پارتی یەكێكی دیكەیە لە كاریگەرییەكان لەسەر دەنگەكانی، لەكاتی ھێرشەكانی عێراق بۆسەر كوردستان، ئەگەر پارتی نەبوایە لە پردێ و سحێلا بەرگری نەكردبایە ئەوا چەكدارانی حەشدی شەعبی دەھاتە شارەكانی ھەرێمی كوردستان".

ئێستا ھیچ دەنگدەرێك ھێندەی دەنگدەری پارتی دڵخۆش نییە، ئەوان شانازی بە داستانی پردێ و زوممار و سحێلاەوە دەکەن و دەشڵێن، ھەر ھێزێکی سیاسی شەڕی نەتەوەیی بکات، بێگومان دەنگی زۆر بەدەست دەھێنێت.

لەوبارەوە دەنگدەرێكی پارتی دەڵێت: "پارتی حزبێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە، خەڵكی لەوە تێگەیشتووە، بۆەیە دەنگ بە پارتی دەدەن".