منداڵێكی 3 ساڵان له نهۆمی 13ه‌می شووقه‌كانی ئیسكان كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا
راسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵ، به‌ناوی (نازه كاوه محه‌مه‌د)، له نهۆمی 13ه‌می شوقه‌كانی ئیسكان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 15ی ئایاری 2018، له بوونی رووداوێك له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر ئاگاداركراونه‌ته‌وه، رووداوه‌كه‌ش كه‌وتنه خواره‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵانه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له نهۆمی 13ه‌می شووقه‌یه‌كی ئیسكان.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، منداڵه‌كه راسته‌وخۆ له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه ته‌رمه‌كه‌شی، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه، هاوكات دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ا. م