يه‌ڵدرم: "ئیسرائیل بە نەفرەت دەکەین و ئیدانەی ئیدارەی ئەمریکا دەکەین"
به‌هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه به‌نزین به ئاگری ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، (بن عه‌لى یڵدرم) رايگه‌ياند، "به توندی و به‌نه‌فرین ئیدانه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه گولـلەبارانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و بێ‌تاوان ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجامده‌ده‌ن".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
(بن عه‌لى يه‌ڵدرم) لە گوتارەکەیدا گوتی: "به توندی و به‌نه‌فرین ئیدانه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه گولـلەبارانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و بێ‌تاوان ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. به‌هه‌مان شێوه ئیدانه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه به‌نزین به ئاگری ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت وڵاتانی ئیسلامی چاو به‌و په‌یوه‌ندیانه‌یاندا بخشێننه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یانه. جیهانی ئیسلامی ناچاره دژ به‌و سته‌مكارانه مرۆڤایه‌تی، یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌بوون نیشان بدات. نابێت دژ به‌و سته‌مه بێده‌نگ بمێنین. توركیا بێ ده‌نگ نه‌بووه و نابێت دژ به‌و سته‌مه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ