كۆميسيۆن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌ دهۆك و كه‌ركووك راده‌گه‌يه‌نێت

ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ئه‌نجامى به‌رايى پارێزگاى دهۆك و كه‌ركووك راگه‌ياند.

به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان له‌ دهۆك پارتى يه‌كه‌مه‌ و يه‌كگرتوو دووه‌مه‌ و هاوپه‌يمانى سێيه‌مه‌.

له‌ كه‌ركووكيش، يه‌كێتى يه‌كه‌مه‌ و هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى دووه‌م و به‌ره‌ى توركمانى سێيه‌مه‌ و ده‌نگه‌كانيان به‌م جۆره‌ بووه‌:

يه‌كێتى: 184000 ده‌نگ

هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى: 83827 ده‌نگ

به‌ره‌ى توركمانى: 79257 ده‌نگ

هاوپه‌يمانى نه‌سر: 24246 ده‌نگ

فه‌تح: 18406 ده‌نگ

وه‌ته‌نييه‌: 14932 ده‌نگ

به‌و ئه‌نجامه‌ش، ژماره‌ى كورسييه‌كان به‌م جۆره‌يه‌:

يه‌كێتى: 6 كورسى

هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى: 3 كورسى

به‌ره‌ى توركمانى: 3 كورسى