ئاسۆ مامه‌ند: پلانێک هەبوو بۆ کەمکردنەوەی دەنگەکانمان بەڵام سەری نەگرت

داوا لە جەماوەری کەرکووک دەکەین بەشێوازێکی مەدەنی خۆشی خۆیان دەربڕن

K24 – هه‌ولێر:

لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى دووى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌ كه‌ركووك، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، پيلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى يه‌كێتى له‌ كه‌ركووك سه‌رى نه‌گرت.

ئاسۆ مامه‌ند گوتى: "داوا لە جەماوەری کەرکووک دەکەین بەشێوازێکی مەدەنی خۆشی خۆیان دەربڕن".

هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمە باوەڕمان بە توندوتیژی و شەڕی نیە و داوا لە لیستە کوردیيەکانی دیکە دەکەم بە یەک تیم بڕۆنە بەغدا بۆ پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی".

روونيشيكرده‌وه‌، له‌ كه‌ركووك به‌شێك له‌ ده‌نگى دەنگدەرانی کورد فەوتاوە بەهۆی فرەلیستیيەوە.

سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنى يه‌كێتى به‌ ساخته‌كارى ئاسۆ مامەند، گوتى: "ئەوانەی ئێمە تاوانبار دەکەن بە تەزویر ئێستا ئێمە هیچ هێزێکی چەکدارمان نیە و هەندێک لایەنی تورکمانی و عەرەبی بەچەکەوە چوونەتە سەر کۆمسیۆن و داوایان کردووە کە کورسیان بۆ زیاد بکرێت".

ئه‌مشه‌و كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى به‌رايى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئايارى به‌ شێوه‌ى ره‌سمى راگه‌ياند و ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره‌ بوون:

يه‌كێتى: 184000 ده‌نگ

هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى: 83827 ده‌نگ

به‌ره‌ى توركمانى: 79257 ده‌نگ

هاوپه‌يمانى نه‌سر: 24246 ده‌نگ

فه‌تح: 18406 ده‌نگ

وه‌ته‌نييه‌: 14932 ده‌نگ

به‌و ئه‌نجامه‌ش، ژماره‌ى كورسييه‌كان به‌م جۆره‌يه‌:

يه‌كێتى: 6 كورسى

هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى: 3 كورسى

به‌ره‌ى توركمانى: 3 كورسى