نهێنی سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌بێت
پارتی ده‌بێته چواره‌م لیستی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌نی، راپۆرتێكی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 12 ئایاری عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له نهێنییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات له‌و هه‌ڵبژاردنه، كه تا ئێستا 26 كورسی مسۆگه‌ر كردووه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كه‌مه.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كانی پێشووش پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ده‌بێته چواره‌م هێزی خوولى چواره‌می ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
رۆژنامه له‌نده‌نییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا، به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، لیستی "سائیرون"، به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌مه، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیش، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ليستى سائيرونى سه‌در، گۆڕانكاریی ریشه‌یی له هاوكێشه و كوتله و هاوپه‌یمانێتی سیاسییه‌كاندا ده‌كات له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاواز، به تایبه‌تیش هاوپه‌یمانێتییه‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌تی داهاتوو عێراق، ته‌نانه‌ت تا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق به وڵاتانی هه‌رێمی و ده‌وروبه‌ر، تا ده‌گاته چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییه له هه‌رێمی كوردستانیش رووده‌دات، به جۆرێكی قووڵتر و جیاوازتر، به‌تایبه‌تیش خه‌ریكه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به یه‌كجاری یه‌كلاده‌بێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجامه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كان بوون، یه‌كێك له‌وانه‌ش، سه‌ركه‌وتنی پارتی، كه تا ئێستا 26 كورسی خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی مسۆگه‌ر كردووه.
رۆژنامه‌كه له زاری رێبوار بابكه‌یی، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی رابردوو، ئامانجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی به‌دیهێناوه و یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ بۆ "شرق الاوسط" ده‌ڵێت: "زۆرێك له ده‌نگده‌ران بڕوایان به بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان هه‌یه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش متمانه‌یان به لیسته‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر بوو، به‌تایبه‌تیش پارتی به سیاسه‌تێكی ورد توانی هه‌وڵه‌كانی بچووككردنه‌وه‌ی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌بار ببات، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچی هێرشه داگیركارییهكانییان دایه‌وه و رێگه‌یان نه‌دا له رووی سه‌ربازییه‌وه كوردستان داگیربكه‌ن".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و مامۆستایه، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "ئه‌و خزمه‌تگوزاری و ئه‌زموونه ئیدارییه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌قامگیرییه ئه‌منی و سیاسییه، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش كاتێك هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراق به‌روارد ده‌كرێت".
له روانگه‌ی بابكه‌یی، له داهاتوودا پارتی سوود له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بڕیاره 30ی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، له رێگه‌ی به‌هێزكردنی زیاتری سه‌قامگیری و ئاسایش، بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هێزی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی ره‌ها یه‌كلاییبكاته‌وه.
راپۆرته‌كه له باره‌ی دۆخی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره، 18 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوو، 3 كورسی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، شه‌ش هێزی دیكه‌ی كوردستان، راسته‌وخۆ به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكیش، ئه‌ویش له رێگه‌ی "هاككردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی" ده‌نگدان.
سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ش، به ناوی رامان مه‌جید، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه، ده‌ڵێت: "یه‌كێتی نزیكه‌ی نیو ملیۆن ده‌نگی له‌ده‌ستداوه له ته‌واوی عێراق، واتا نزیكه‌ی 5 كورسی، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى كراون, روونیشه ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ساخته‌كاری ده‌بات، كورسی زیاد ده‌كات، نه‌ك كه‌م، ئێمه‌ش پێشووتر به‌و ئه‌زموونه تاڵه‌دا تێپه‌ڕیوین له هه‌ڵبژاردنی رابردوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، ئاماده‌یی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند بۆ دووباره هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست، ئه‌ویش به مه‌رجێك له ته‌واوی عێراق بكرێته‌وه، چونكه هاككردن ته‌نها له یه‌ك پارێزگا ناكرێت به‌بێ پارێزگاكانی دیكه.
رامان مه‌جید هۆكاری كشانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه پێشتر یه‌كه‌می سلێمانی بووه و ئێستا 5 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌كه له ده‌نگدان له‌و حزبه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، هیچ كارێكی ئه‌وتۆی بۆ ده‌نگده‌رانی نه‌كردووه.
هه‌رچه‌نده به‌رهه‌م ساڵح، له یه‌كێتی جیابووه‌ته‌وه و لیستێكی به‌ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه و پێشبینی ده‌كرا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی ببات, به‌ڵام رامان مه‌جید رایگه‌یاندووه، به شێك له ده‌نگه‌كانی گۆڕان بۆ به‌رهه‌م ساڵ چووه.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێكی دیكه له پێشبینی نه‌كراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه، لیستی نه‌وه‌ی نوێیه، كه توانیویه‌تی 4 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، دوو كورسی له هه‌ولێر و دووانیش له سلێمانی، به‌و پێه‌ش توانیویه‌تی پێش لیستی حزبه ئیسلامییه‌كان بكه‌وێت.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا باس كراوه، هێزه ئیسلامییه‌كانی دیكه، ده‌نگه‌كانییان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، یه‌كگرتووی ئیسلامی تا ئێستا دوو كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سێ كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، شه‌ش لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان, كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، حزبی شیوعی كوردستان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ریین، سكاڵایان تۆماركردووه و داوای دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات.
لای خۆیشیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیش هه‌ڵوێستی روون نییه و تاڕادهیهكش دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه.
ا. م