له‌ عێراق سوننه‌ و شيعه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ رۆژوو ده‌بن

نووسينگه‌ى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شيعه‌، عه‌لى سيستانى، رايگه‌ياند، سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌

K24 – هه‌ولێر:

نووسينگه‌ى گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شيعه‌، عه‌لى سيستانى، رايگه‌ياند، سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌.

پێشتريش ديوانى وه‌قفى سوننى له‌ عێراق، رايگه‌ياند، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ يه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانه‌.

ئه‌مساڵ جياواز له‌ ساڵانى رابردوو، مه‌رجه‌عى شيعه‌كان له‌ عێراق ده‌ستپێكى مانگى ره‌مه‌زانى هاوكات كرد له‌گه‌ڵ بڕيارى وه‌قفى سوننه‌.