به ڤيديۆ.. نوێترين بۆمبابارانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق بۆ سه‌ر داعش ببينه
ئاسمانى سووريايان به‌زاند بۆ ئه‌وه‌ى بۆمبابارانى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
جارێكيديكه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق، ئاسمانى سووريايان به‌زاند بۆ ئه‌وه‌ى بۆمبابارانى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، فڕۆكه عێراقييه‌كان ناوچه‌ى (دشيشه)يان له ناو خاكى سووريا بۆمبا‌باران كردووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق گرته‌ى ڤيديۆيى ساتى بۆمبابارانه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، فڕۆكه‌ى جۆرى (F16)ى عێراقى ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى دژى داعش ئه‌نجام داوه.
پێشتريش فڕۆكه عێراقييه‌كان له ناو خاكى سووريا بۆمبابارانى داعشيان كردبوو.