كه‌ركووك.. له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك هاووڵاتييه‌كى كورد گيانى له‌ده‌ستدا
لە نزیك (داقوق)، ھاووڵاتییەكی كاكەیی گیانی لەدەستدا
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك تايبه‌ت به (كوردستان24) رايگه‌ياند، له ئاكامى تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە سەر رێگەی گوندی (زەنقەر) لە نزیك (داقوق)، ھاووڵاتییەكی كاكەیی گیانی لەدەستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: "دوای رووداوەكە ھێزێكی ئەمنی عێراق، گەمارۆی شوێنی تەقینەوەكەیان داوە و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووه".
له لايه‌كى ديكه‌وه، به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌منى، ھێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشكنینیان لە دۆڵى (ئەبو خەناجر) و (زەغیتون)ی سەربە شارەدێی (رەشاد) لە باشووری رۆژئاوای كەركووك ئەنجامداوە و (4) چەكداری داعشییان كوشتووە.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، لە ناوچەی (مەقبەرە)ی سەربە شارەدێی (زاب) لە ئاكامى بۆردوومانی فڕۆكەكانی ھێزی ئاسمانی عێراق، (8) چەكداری داعش كوژران.