ریزبه‌ندی كاندیده ده‌رچووه‌كانی دهۆك له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانییان بزانه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماره به‌راییه‌كان، كه ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له كۆی 11 كورسی كه پشكی دهۆكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان 10 كورسی به‌ده‌ستهێناوه و یه‌كگرتووی ئیسلامیش، كورسییه‌ك، هیچ حزبێكی دیكه‌ش له پارێزگاكه ده‌نگه‌كانی نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت.
ریزبه‌ندی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی 11 كاندیده دهرچووهكهش به‌م شێوه‌یه‌یه:

له پارێزگای دهۆك پارتی دیموكراتی كوردستان، 315 هه‌زار و 199ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، دوای ئه‌ویش یه‌كگرتووی ئیسلامی 41 هه‌زار و 690 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، و ته‌نها ئه‌و دوو حزبه‌ش له پارێزگاكه كورسییان به‌ده‌ستهێناوه.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له پله‌ی سێه‌م دێت، كه 24 هه‌زار و 280 ده‌نگی هێناوه، یه‌كێتیش نیشتمانی كوردستان له پله‌ی پێنجه‌م دێت له پارێزگاكه و 23 هه‌زار و 197 ده‌نگی هێناوه، نه‌وه‌ی نوێش 17 هه‌زار و 318ی ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌یانتوانوه كورسی له پارێزگاكه به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی 12ی ئایار به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مه و تا ئێستا 26 مسۆگه‌ر كردووه.
ا. م