كۆمیسیۆنی باڵا ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌كاته‌وه
جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مشه‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی یاسای ئەنجوومەنی كۆمیسیاران, ژمارە 45ی ساڵی 2013، كۆمیسیۆن ناچار دەكات بە بەكارھێنانی ھەژماركردنی ئەلیكترۆنی.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به گوێره‌ی یاسای كۆمیسیۆن, ژمارە 11ى ساڵى 2007, نیشانی داوە, رێگە یاساییەكان كاریان پێ دەكرێت بۆ رێگریكردن لە لایەنە ناڕازییەكان لەسەر ئه‌نجامەكانی ھەڵبژاردن.
هه‌روه‌ها دەڵێن: "ئەوان دەتوانن لە ئەگەری گومان داواكراییەكانیان پێشكەش بكەن بە پێی رێكارە یاسایی و ھونەرییەكانی كۆمیسیۆن" و ئەوەش ھاتووە: "ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەسەڵاتی باڵایە بۆ پێداچوونەوە بەو گومانانە".
لەو چوارچێوەیەش، یاساكە مافی تانەدان دەبەخشێت بە لایەنە زیانپێگەیشتووەكان كە تانەكان پێشكەش بە دادگەی تێههڵچوونەوەی فیدڕاڵی بكەن، بە پێچەوانە ناتوانن پابەندی داواكارییەكان بن.
لە كۆتایی بڵاوكراوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران هاتووه: "ئەوان داوا دەكەن تەواوی لیستە بەشدارەكانی ھەڵبژاردن و پاڵێوراوەكان پابەندی یاسا بن و كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن ھەموو فشارەكان رەت دەكاتەوە بەھەموو شێوەیەك ئەگەر ھاوتەریبی یاسا و دەستوور نین، كە ھەندێك لایەن ھەوڵی بۆ دەدەن".
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خوولی چواره‌م، رۆژی 12 ئایار ئه‌نجام دراوه بڕیاره ئه‌مشه‌و كۆمیسیۆنی باڵا به فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت.

ا. م