كەشناسی: ئەگەری بارانبارین ھەیە
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، لە ھەندێك ناوچەی باشووری كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكانی دھۆك ئەگەری بارانبارین ھەیە.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەدەكات، سبەی سێشەممە ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا بێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
