سبه‌ى شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ليسته‌ براوه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

بڕياره‌ سبه‌ى شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى (كوردستان24)، بڕياره‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى كوتله‌ى سائيرون، حه‌يده‌ر عه‌بادى، نورى مالكى، ئه‌ياد عه‌لاوى، ئوسامه‌ نوجێفى و عه‌مار حه‌كيم كۆببنه‌وه‌.

شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ خه‌سرۆ گۆران، ئومێد سه‌باح، شوان موحه‌ممه‌د، به‌نگين رێكانى.