لە شەڕی نێوان دوو دراوسێ لە سه‌یدسادق دوو كەس كوژران
پۆلیس: لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە

K24 - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەھۆی كێشەی زەوی و زارەوە لە سەیدسادق، دوو كەس كوژران و سێی دیكەش برینداربوون، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنى بۆ بكوژه‌كان ده‌ركردووه.
لە راگەیەندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی 2018/5/21، به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێدا، دوو كه‌س كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
وەك لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه دروستبووه‌و له ئه‌نجامدا دووكه‌س به‌ناوه‌كانی (ئـ، س، ح) پیشه كاسب ته‌مه‌ن 48 ساڵ و (ر، س، ح) پیشه مامۆستا و ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌رووداوه‌كه‌دا كوژراون. هاوكات سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و سه‌رجه‌م كوژراو و برینداره‌كان له‌هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ن".
ئەوەش روونكراوەتەوە: "له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌یدسادقه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و به‌رێز دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنى بۆ بكوژه‌كان ده‌ركردووه".
ھ.م

