شاندی پارتی له به‌غدا: له‌گه‌ڵ مالیكی گه‌یشتینه چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش
نوری مالیكی: كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگ و ئه‌رێنی بوو
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له شاری به‌غدا، فازڵ میرانی، سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ مالیكی گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مالیكی، میرانی دووپاتیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له‌نێوان شاندی پارتی و مالیكی‌دا هه‌بوون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به گرنگ و ئه‌رێنی وه‌سف كرد.
مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا پیشهاته سیاسییه‌كان و جموجووڵی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرا".
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، كه له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/5/2018 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایكرد و، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی كوتله‌ی سائیرون، عه‌ممار حه‌كیم سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه و نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه.
H.B