موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی كورد چاره‌سه‌ر بكات
پێویسته له‌داهاتوودا حكوومه‌ت كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات و به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق كار به رێبازێكی باوكایه‌تی بكات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد بكات و ریبازی باوكایه‌تی بكات به بنه‌مای حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌در له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتوون، كه بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی شاری بهغدایانكردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در ده‌ركراوه، سه‌در له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی هه‌ڵوێستی كورد به‌رامبه‌ر به رووداو و پێشهاته هه‌نووكه‌ییه‌كان كردۆته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و كورد بكات و، به‌رامبه‌ر به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق، كار به رێبازێكی باوكایه‌تی بكات".
له به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌دردا ئاماژه به‌وه كراوه، "شاندی پارتی خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره نیشانداوه و به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیرون پیرۆزباییان له سه‌در كردووه".
ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، كه له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بهغدایكرد و، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی كوتله‌ی سائیرون كۆبوونه‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و نوری مالیكی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه.
هاوپه‌یمانی سائیرون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌كردایه‌تی ده‌كرێت، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوون، به به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی په‌رله‌مانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
H.B