شاندێكی یه‌كێتی گه‌یشته به‌غدا
سه‌ردانی ئه‌م لایه‌نانه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عیراق، گه‌یشته به‌غدا.
به گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و حزبه، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتی ده‌كات و هه‌ریه‌ك له رزگار عه‌لی، خالید شوانی، فریاد رواندزی و سه‌عدون فه‌یلی ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
میدیاكانی ئه‌و حزبه ئاشكرای ده‌كه‌ن، له‌و سه‌ردانه‌دا شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی چاوی به هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی، نوری مالكی، عه‌مار حه‌كیم، هادی عامری، ئوسامه نوجێفی و لایه‌نه سووننه‌كانی دیكه ده‌كه‌وێت.
سه‌ردانی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ به‌غدا دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاڵوگۆڕده‌كرێت.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، بۆ خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌ستیپێكردووه و لیسته براوه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ و درووستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانن.
ا. م