ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
كۆمپانیاكان سزا دەدرێن
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە ھەركەسێك ئۆتۆمبێل بەبێ ژمارە لێ بخوڕێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی دادەگرن و سزا دەدرێت، ھەروەھا ئەو كۆمپانیایەی كە ئۆتۆمبێل بە ھاووڵاتیان دەفرۆشێت و دوای چەند رۆژێك ژمارەكەیان پێدەدات سزادەدەرێن.
لە راگەیەندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد: "ماوه‌یه‌كه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئۆتۆمبێلی تازه و تۆمارنه‌كراو له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماركرابن و به‌بێ ئه‌وه‌ی تابلۆی ژماره كاتی یان بۆبهسترابێت. له‌به دواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە بۆمان ده‌ركه‌وته‌وه كه له‌خودی كۆمپانیاكان تابلۆیه‌كان ههڵدهگیرین و ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێت به هاووڵاتی، ئه‌گه‌ر له‌دوای چه‌ند رۆژێكی تێست كردن گه‌یشتنه رێكه‌وتن ئینجا تابلۆیه‌كه ده‌ده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كه كڕیوویه‌تی، كه ئه‌مه سه‌رپێچی یاساییه و ئێمه وەك پۆلیسی ھاتووچۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی لەوشێوەیە ده‌ست به‌سه‌ر دابگرین له گه‌راجی (حجز) ده‌مێنێته‌وه و سزایه‌كی دارایی زۆر قورسی ده‌خه‌ینه سه‌ر".
ھاتووچۆی ھەولێر راشیدەگەیەنێت: "ئەو كۆمپانیایەی ئەو كارە بكات، جگه له‌و سزایەی ده‌كه‌وێته سه‌ری ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كه ملیۆنێك دیناره و هه‌روه‌ها سه‌رووی خۆشمان لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌وا سزای كۆمپانیایه‌كه بدات، تا رادەی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تیش. بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كە خۆیان به دووربگرن له‌م جۆره سه‌رپێچیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به خۆیان نه‌ده‌ن كهئۆتۆمبێل به‌بێ تابلۆی ژماره كاتی بفرۆشن".
ھ.م