به‌هاى ليره چاره‌نووسى ئه‌ردۆغان ده‌خاته مهترسييهوه
قەرزەكانی سەر توركیا زیاتر دەكات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی (فیچ) بۆ دڵنیايی ئابووری بڵاویكردەوە، دابەزینی بەھای لیرەی توركی بەرامبەر دراوە سەرەكییەكان قەرزەكانی سەر توركیا زیاتر دەكات و شاره‌زايانيش له‌و بڕوايه‌دان كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئاست و رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌بێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌هاى ليره‌ى توركيى به رادهيهكى به‌رچاو داشكاوه و ئه‌مه‌ش ترس و نيگه‌رانى له بازارى دراو و بۆرسه‌ى توركيا هێناوه‌ته ئاراوه.
ئاژانسی (فیچ بۆ پۆلێنكاری ئابووری جیھان) ئاشكرایكرد، كاریگەرییەكانی داكەوتنی بەھای لیرە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبوونە و بەردەوامی ئەو دۆخە نالەبارەی توركیاش، ھەم ئاستی قەرزە دەرەكییەكانی توركیا و ھەمیش سیاسەتی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە دەخاتە مەترسییەوە.
(فیچ) ئەوەشی خستووەتەڕوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا نیازی ئەوەی ھەیە دوای ھەڵبژاردنەوەی وەكو سەرۆك كۆمار، دەست بەسەر سیاسەتی دارایی و بانكی ناوەندی توركیا بگرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە بازاڕی دراوی لیرە، لە خراپترین دۆخ دایە و ئاستی ھەڵاوسانیش رۆژ لە دوای رۆژ بەرزدەبێتەوە.
داشكانى به‌هاى ليره‌ى توركى دواى ئه‌وه هات، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان نيازى خۆى ئاشكرا كرد له‌وه‌ى ده‌يه‌وێت له قۆناغى داهاتووى سه‌رۆكايه‌تييدا سياسه‌تى ئابوورى توركيا دابڕێژێته‌وه و خۆى ببێته پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى توركيا.
له مانگى نيسانى رابردوودا، سه‌رۆكى توركيا، داواى له وه‌به‌رهێنه‌رانى توركيا كرد، ئاست و نرخى سو‌و كه‌مبكه‌نه‌وه له پێناو رزگاركردنى ليره له داتهپينى زياترى به‌هاكه‌ى.
شاره‌زايانى ئابوورى توركيا له‌و بڕوايه‌دان، يه‌كێك له هۆكاره‌كانى داتهپينى به‌هاى ليره‌ى توركى بۆ دژايه‌تيكردنى (سو‌و)ى مامه‌ڵه داراييه‌كان له لايه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوێنێ ليره‌ى توركى به رێژه‌ى (5%) به‌هاى خۆى له به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مريكى له ده‌ستدا و بانكى ناوه‌ندى توركياش نه‌يتوانيوه تا ئێستا به‌ره‌نگارى داشكانى به‌هاى ليره ببێته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ران و شاره‌زايانى بانكى ناوه‌ندى توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێويسته به‌ره‌نگارى سياسه‌تى ئابوورى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ببنه‌وه، كار بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سو‌و تا ئاستى (13%) بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له به‌هاى ليره بكه‌ن و وڵات له تهنگژهيهكى ئابوورى راسته‌قينه رزگار بكه‌ن.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، داشكانى به‌هاى ليره‌ى توركى سه‌رده‌كێشێت بۆ درووستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاست و رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌ردۆغان.
بڕياره له 24ى مانگى حوزه‌يرانى داهاتوودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى له توركيا به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌ردۆغان پاڵێوراوى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامييه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار.
ئ.ر