داعش په‌لامارى گوندێكى سنوورى جهلهولاى دا
هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر گوندى شێخ باوه له باكوورى ناحيهى جه‌له‌ولا (گوڵاڵه) و باشوورى قه‌زاى كه‌لار
K24 – هه‌ولێر:
له نوێترين پهلامارهكانيدا، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى داعش هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر گوندى شێخ باوه و سلێمان وه‌هاب له باكوورى ناحيهى جه‌له‌ولا (گوڵاڵه) و باشوورى قه‌زاى كه‌لار.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان چه‌كداره‌كانى داعش به چه‌كى سووك و مامناوه‌ند په‌لامارى گونده‌كه‌يان داوه.
له نوێترين زانياريشدا، سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى گه‌رميان تايبه‌ت به (كوردستان24) رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و داعش ھێرشی کردووەتە سەر گوندی سلێمان وەھابی سەربەناحیەی جەلەولا.
هه‌رێم جاف په‌يامنێرى (كوردستان24) له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، شەڕو پێکدادان لە نێوان دانيشتوانی گوندەکە و داعش بەردەوامە و (3) ھاووڵاتی گوندەکە کوژراون و دوو هاووڵاتى ديكه بريندارن و ته‌رمى چه‌كدارێكى داعش به‌جێماوه.