ماليكى و عامرى به به‌شدارى كورد ده‌يانه‌وێت ببنه گه‌وره‌ترين كوتله
ده‌ست به پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له نورى ماليكى و هادى عامرى به به‌شدارى پارتى و يه‌كێتى ده‌يانه‌وێت گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى درووست بكه‌ن و ده‌ست به پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن.
ئێواره‌ى رابردوو، عامرى ميواندارى هه‌ردوو شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى كرد و (نورى ماليكى)يش ئاماده‌ى خوانه‌كه بوو.
به‌ڕێوبه‌رى نووسينگهى هاوپه‌يمانى ده‌وڵه‌تى ياسا، (هاشم ركابى) رايگه‌ياند، "نورى ماليكى به‌شدارى ئه‌و ئێواره خوانه‌ى كرد، كه سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى (فه‌تح)، هادى عامرى له نووسينگهى خۆى بۆ هه‌ريه‌ك له دوو شانده كوردييه‌كه‌ى پارتى و يه‌كێتى ئاماده‌ى كردبوو".
(ركابى)، گوتيشى: "ماليكى و عامرى كار بۆ پێكهێنانى كوتله‌يه‌كى گه‌وره‌ى نيشتيمانى له په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، (ره‌سوڵ رازى) رايگه‌ياند، "گفتوگۆى نورى ماليكى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى كوتله سياسييه‌كان گه‌يشتووه‌ته قۆناغێكى پێشكه‌وتوو و ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى رابگه‌يه‌ندرێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه (24ى ئايار/ مايۆى 2018)، له سێيه‌م رۆژى كۆبوونه‌وه‌كانيدا، شاندى پارتى به ياوه‌رى شاندى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ هادى عامرى و نورى ماليكى كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى (كوردستان24) له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا "لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نیشتمانی كردووه‌ته‌وه".
ئ.ر