رۆژنامه‌نووس و شاعيرى كورد خه‌ڵه‌ف زێبارى كۆچى دواييكرد
بێژه‌رى ديارى به‌شى كوردى راديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووس و شاعير و نووسه‌ر و بێژه‌رى ديارى به‌شى كوردى راديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا، (خه‌له‌ف زێبارى) كۆچى دواييكرد.
خه‌له‌ف زێبارى له ژيانى پيشه‌يى خۆي‌دا خاوه‌نى پێگه‌يه‌كى ديارى ئه‌ده‌بى و رۆشنبيرى و هونه‌رى بووه و زۆرێك له هه‌ڵبه‌سته‌كانى له لايه‌ن گۆرانيبێژانى كورده‌وه كراونه‌ته گۆرانى. له ديارترينيان هه‌ڵبه‌ستى (نه‌سرين)، كه هونه‌رمه‌ندى كورد، (محه‌ممه‌د شێخۆ) كردوويه‌تى به گۆرانى.
له كارى ميديايشدا به هۆى كارامه‌يى له بوارى بێژه‌رى ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ به يه‌كێك له بێژه‌ره دياره‌كانى به‌شى كوردى راديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرا.
يه‌كێك له هه‌ڵبه‌سته‌كانى خه‌له‌ف زێبارى به ده‌نگى هونه‌رمه‌ندى كورد محه‌ممه‌د شێخۆ
له ژيانى ئه‌ده‌بيدا نازناوى (Benginé Zébarı) هه‌بووه و پارچه هه‌ڵبه‌ستى (ئه‌ى گوندى من) به يه‌كێك له هه‌ڵبه‌سته به‌ناوبانگه‌كانى هه‌ژمار ده‌كرێت كه تێيدا سۆزى خۆى بۆ گونده‌كانى كوردستان ده‌ربڕيوه.
كۆچكردوو له ده‌يه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، يه‌كێك له بێژه‌ره دياره‌كانى ئێزگه‌ى (ده‌نگى كوردستان) بووه له ناو پردانى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران.
.jpg)
يه‌كێك له ديوانه شيعرييه‌كانى
