له كه‌مپى خانكێ كچێكى حه‌ڤده ساڵ به هۆى سووتانه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا
ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ش له كه‌مپه‌كه نه‌بوون تا فرياى بكه‌ون
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى ئاواره‌ى ته‌مه‌ن (17) ساڵى شنگالى به ناوى (شيرناز خالد) به هۆى گڕگرتنى خێوه‌ته‌كه‌يانه‌وه له كه‌مپى (خانكێ)ى سه‌ر به قه‌زاى (سيمێڵ) گيانى له‌ده‌ستدا و ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ش له كه‌مپه‌كه نه‌بوون تا فرياى بكه‌ون.
رووداوى ئاگرگرتنى خێوه‌تێك سه‌ر له ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه (24ى ئايار/ مايۆى 2018) له كه‌مپى (خانكێ) روويدا.
په‌يامنێرى (كوردستان24)، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، به هۆى نه‌بوونى ئاگركوژێنه‌وه و ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن، نه‌توانراوه كچه‌كه بگه‌يه‌ندرێته نه‌خۆشخانه و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه.

روونيشيكرده‌وه، "خه‌ڵكى شنگال ساڵێك زياتره له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه داواى ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌يان كردووه. به‌ڵام تا ئێستا داواكارييه‌كه‌يان جێبه‌جێ نه‌كراوه".
شاهێدحاڵێكى رووداوه‌كه ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه به هۆى شۆرتى كاره‌باوه روويداوه و ماوه‌ى چوار ساڵه هه‌مان ئه‌و خێوه‌ته‌يان هه‌يه كه سه‌ره‌تا وه‌ريان گرتووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ته‌رمى ئه‌و كچه به ئۆتۆمبێلى پۆليس گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى".
به‌ڕێوبه‌رى كه‌مپه‌كه‌ش له لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) رايگه‌ياند، چه‌ندين جار داوايان كردووه، ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌يان بۆ دابين بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به‌ده‌م داواكارييه‌كه‌يانه‌وه نه‌هاتوون.
له كه‌مپى خانكێ (3) هه‌زار و (120) خێوه‌ت و چادر هه‌ن. (2) هه‌زار و (841) خێزان تێياندا نيشته‌جێن و سه‌رجه‌مى ژماره‌ى تاكه‌كانى ئه‌و خێزانانه (16) هه‌زار و (376) خێزانه، به‌ڵام تا ئێستا پێداويستييه‌كانى ئاگركوژاندنه‌وه و ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن نين له كه‌مپه‌كه.