مه‌لا به‌ختيار: هه‌رگيز نه‌مانووتووه پێ له به‌غدا ده‌بڕين
با سه‌ردانێكى به‌غدا بكه‌ن".
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختيار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، رايگه‌ياند، ريفراندۆم زاده‌ى جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور بوو، ئێستاش ده‌چينه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابين پابه‌ندى به ده‌ستوور دهژيێتهوه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له شارى سلێمانى ئه‌نجاميدا، مه‌لا به‌ختيار گوتى: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و شاندى پارتى و باڵێۆزهكانى ئێران و توركيا و لايه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئايارى رابردوو كۆبووينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست و ديدى ئه‌وان له باره‌ى هاوپهيمانييهكانى داهاتوو بزانين".
هه‌روه‌ها گوتى: "مه‌به‌ستمان بوو راى هه‌مووان بزانين بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێتى بتوانێت بڕيارى خۆى بدات له باره‌ى چۆنێتى به‌شداريكردن له حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش پێويستى به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند و سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى هه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، "دواى ئه‌و كۆبوونه‌وانه يه‌كێتى بڕيار له باره‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى و لايه‌نه‌كانى ديكه ده‌دات بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى پرۆژه‌ى هاوبه‌شى كوردستانى كه به‌يه‌كه‌وه بيبهينه به‌غدا".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "هه‌وڵ ده‌ده‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين مافه خوراوهكانمان دابين بكه‌ين و له پابه‌ندى بۆ ده‌ستوور دڵنيابين، كه دهژيێتهوه، چونكه هه‌موو حكومه‌ته‌كان ده‌ستووريان جێبه‌جێ نه‌كردووه و حكومه‌تى به‌ند بژێر بوونه و هه‌ر به‌ندێكى ده‌ستووريان پێ باش بووه جێبه‌جێيان كردووه و به‌ڵام ده‌بێت بزانين به‌غداى دواى هه‌ڵبژاردن بهغدايهكى تره".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانى به‌غداش گوتى: "هه‌رگيز ئێمه نه‌مانووتووه پێ له به‌غدا ده‌بڕين و له كاتى ريفراندۆميش وتوومانه كه يه‌كه‌م لايه‌ن دانووستانى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين به‌غدايه".
داواشى له‌و لايه‌نانه كرد كه به نيازن بايكۆتى پرۆسه‌ى سياسى عێراق بكه‌ن، گوتى: "داوايان لێ ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى بڕيار بده‌ن، با سه‌ردانێكى به‌غدا بكه‌ن". ئه‌وه‌شى گوت: "زۆرترين كليلى چاره‌سه‌ر له به‌غداده، جوگرافياى سياسى حوكمڕانى فراوان به‌غداده و كوردستان نييه".
مه‌لا به‌ختيار گوتيشى: "هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمان ده‌ده‌ين كه كه‌مترين لايه‌ن بايكۆت بكات".
سه‌باره‌ت به پرسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و پشكى يه‌كێتى سه‌باره‌ت به‌و پرسه، مه‌لا به‌ختيار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك يه‌كێتى، به‌ش به‌ش گفتوگۆ ناكه‌ن و گوتى: "بێگومان ئێمه گفتوگۆ تيكه تيكه ناكه‌ين له كوردستاندا، گفتوگۆ به شێوه‌ى پاكێجى له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵ پارتى و لايه‌نه‌كانى ديكه. هه‌موو پرسه‌كان ده‌خه‌ينه سه‌ر مێز، به گشتى هه‌وڵ ده‌ده‌ين هه‌موو ئه‌و جومگانه‌ى بۆچوونى جياواز له باره‌يانه‌وه هه‌يه رێكدهكهوين. ناچين له‌سه‌ر به‌غدا رێكبكه‌وين و كوردستان دوابخهين و ناچين له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌وين و پرسى سه‌رۆكى هه‌رێم يان سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێم يان پرسه‌كانى ديكه‌ى كوردستان هه‌ڵبگرين بۆ گفتوگۆيه‌كى ديكه و له‌سه‌ر هه‌مووى هه‌وڵ ده‌ده‌ين به شێوه‌يه‌كى ئارام و به‌رپرسيارانه گفتوگۆ بكه‌ين".
ئه‌م قسانه‌ى مه‌لا به‌ختيار دواى ئه‌وه دێت كه ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى پارتى ديموكراتى كوردستان له دوو رۆژى رابردوودا رايانگه‌ياندبوو، پۆستى سه‌رۆك كۆمار پشكى تايبه‌ت و دياريكراوى يه‌كێتى نييه و ئه‌و پۆسته پشكى پارتى بووه له رابردوودا و به پشتيوانى پارتى، پۆسته‌كه دراوه‌ته يه‌كێتى و كه‌سايه‌تى جه‌لال تاڵه‌بانى، به‌ڵام ئێستا پارتى ئه‌و پشكه‌ى خۆى ده‌وێته‌وه.