تره‌مپ په‌شیمان ده‌بێته‌وه: له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ كیم كۆببمه‌وه
دڵی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه لێده‌دات و په‌یامێكیشی بۆ كیم ناردووه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه له واده و شوێنی دیاریكراو له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆببنه‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندبۆوه.
وێباسیتی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "با بزانین چی رووده‌دات، ئێستا گفتوگۆ (له‌گه‌ڵ كۆریا) ده‌كه‌ین، ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌ی 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ ئه‌نجام بدرێت، ده‌مانه‌وێ ئه‌و كاره بكه‌ین".
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا كۆریای باكوور رایگه‌یاند، "به باشی ده‌زانێت كات و ده‌رفه‌تێكی زیاتر به ئه‌مه‌ریكا بدات" بۆ ئه‌وه‌ی چاو به گفتوگۆكاندا بخشێنێته‌وه، له هه‌ر كاتێك و به هه‌ر شێوازێك بێت.
لای خۆیه‌وه تره‌مپ پێشوازی له وه‌ڵامه‌كه‌ی كۆریای باكوور كرد و به "به‌رهه‌مدار و گه‌رم" وه‌سفی كرد و هیوای ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رده‌وامی خواست.
تره‌مپ له تویتێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی: "راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆریای باكوور هه‌واڵێكی زۆر باشه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌بینین به‌ره‌و كوێمان ده‌بات، خوازیاری ئاشتی و سه‌قامگیرین، ته‌نها كاتیش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت".
له پهیامێكیشیدا بۆ كیم، تره‌مپ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی بۆ "تووڕه‌یی و شهڕانگێزییهكی راشكاوی"ی پیۆنگ یانگ گێڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوازیار بووه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ا. م