گۆڕان دوا بڕیار لەسەر بایكۆتكردن دەدات
ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیار له‌سه‌ر بایكۆتكردن یان به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌دات.
ھاوژین جەمال، په‌یامنێری كوردستان24 لە سلێمانی ئاشكرای كرد: "بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له شاری سلێمانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ها بڕیاردان له‌سه‌ر بایكۆتكردن یانیش به‌شداریكردن له دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق كۆببێته‌وه".
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "بێجگه له تاوتوێكردنی چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق، بڕیاره جڤاتی نیشتمانی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش تاوتوێ بكات".
شێروان ئیبراهیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24 ی راگەیاند: "جڤاتی نیشتمانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی رابردوو، ھەروەھا چەند پرسێکی دیكە كۆدەبێتەوە".
گوتیشی: "بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی كە پەیوەندی بە دوا رۆژی نەتەوە و نیشتمانەوە ھەبێت پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، بۆیە رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نەتواندرێت بڕیار لەسەر بایکۆت یاخود بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی بدرێت".
رۆژی پێنجشەمە جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ھەمان مەبەست كۆبووەوە و چەند راسپاردەیەكی لەبارەی بایکۆت کردن، یان بەشداریی کردنی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی عێراق ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد، بڕیارە ئەمڕۆ گۆڕان قسەی كۆتایی لەوبارەوە بكات.
ھ.م