باری كەشوھەوای كوردستان

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ھێشتا سەقامگیر نەبووەتەوە و ئەمڕۆش لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دھۆك.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی ھەرێمی كوردستان كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی