پارتی: ئه‌و پیلانگێڕییهمان له گۆڕنا كه به‌رامبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئارادابوو
پارتی داوا دەکات، حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بكات له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به بۆنه‌ی 42همین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان، رایده‌گه‌یه‌نێت، بیره‌وه‌ری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان له ههلومهجێكدایه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق و له گۆڕنانی ئه‌و پیلانگێڕی و خیانه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ونی گه‌وره‌ی گه‌ل و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئارادابوون.
پارتی دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، به سه‌ركه‌وتنی پارتی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی كوردستان وه‌كو هێزی داكۆكیكار و یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك لوغمی دیكه‌ی به‌رده‌م ئایندهی كوردستان پوچه‌ڵ و هاوكێشه‌كانیش پێچه‌وانه بوونه‌وه.
دوای چل و دوو ساڵ لە هەڵگیرسانی شۆرشی گوڵان و کۆتاییهێنان بە هەوڵەکانی حکومەتی ئەو کاتەی عێراق بۆ لەنێوبردنی شۆڕش و کۆتاییهێان بە خەباتی خەڵکی کوردستان، پارتی جەخت لەوەدەکاتەوە، جارێکی دیکە لەڕێگەی سیاسه‌تی حه‌كیمانه و رۆڵی كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی و بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی رابردووی عێراق و هەوڵی گەمارۆدان و کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستانیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا تێکشکاندووە و خەونی نەیارانیشیان لەنێوبردووە.
لە ساڵی 1975 بە پیلانێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی شۆرشی ئەیلوول تووشی نسکۆ بوو، بەوهۆیەشەوە بەهەزاران کەس ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون، بەڵام لە 26ی گوڵانی 1976 و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر نسکۆی ئەیلوول، به‌فه‌رمانی مەلا مستەفا بارزانیی شۆرشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان، وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئهیلوول بۆ ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دی نه‌هاتووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان هەڵگیرسا و خەباتی دژ بە حکومەتی بەعسی ئەو کات دەستپێکردەوە، هه‌روه‌ها ئەو شۆرشە گیانی یه‌كڕیزیی و هاوسه‌نگه‌ری گه‌لی كوردستانی به‌رجه‌سته كرد، تاوه‌كو پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی، كه هه‌وێن و داینه‌مۆی راپه‌ڕینه‌ی ساڵی (1991)بوو.
شۆڕشی گوڵان به هاوكاری جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان چه‌ندین داستانی مه‌زنی تۆماركرد، كه له مێژووی کوردستاندا قورسایی و كاریگه‌ری و ره‌هه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتگێڕی خۆیان هه‌یه و توانی كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستان بگه‌یه‌نێته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
مەکتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 42 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆرشی گوڵان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، یادکردنەوەی شۆرشی گوڵان لەکاتێکدایە، کە پارتی توانیویەتی ئه‌و پیلانگێڕی و خیانه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ونی گه‌وره‌ی گه‌لی کوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئارادابوون له گۆڕبنێت و كۆمه‌ڵێك لوغمی دیكه‌ی به‌رده‌م ئایینده‌ی كوردستان پوچهڵبکاتەوە،.
دەشڵێت، بێگومان ئه‌و ره‌وشه نوێیه و شكاندنی ئابڵوقه‌كان و به‌هێزبوونی پێگه‌ی سیاسی هه‌رێم و به‌رقه‌راربوون و سه‌قامگیریی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان وه‌ك فاكته‌رێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی رووداوه‌كاندا، ده‌ره‌نجامی خۆڕاگری و سیاسه‌تی راست و دروستی پارتی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه و دووربینانه‌و رۆڵی كاریگه‌ری سه‌رۆك بارزانی_یه له هه‌وڵ و كاركردنیدا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهان بۆ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ كێشه سیاسیه‌كه‌مان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان.
هەروەها پارتی داوا دەکات، حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بكات له گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر ماڵ و زێدی خۆیان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خەڵکی كه‌ركووك و خورماتو و سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌هۆی په‌لاماره‌كانی هێزه عێراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی زیانمه‌ند و ئاواره بوون.
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیش پارتی پێیوایە، دەبێت حكومه‌تی داهاتوو له‌سه‌ر پرنسپه‌كانی هاوبه‌شی و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی دابمه‌زرێت و حكومه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كان و گه‌لانی عێڕاق بێت و كورد پێگه‌ی به‌هێزی تێیدا هه‌بێت، هەروەها جەخت لەسەر هاوپه‌یمانیه‌تی و گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و گوتاری هاوبه‌ش و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ داڕژتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگایه‌كی نوێ و گونجاو بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی یه‌كڕیزیی و رێكخستنی نێو ماڵی كورد و وه‌لانانی كێشه‌و گیروگرفته لابه‌لاكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌نووكه‌یییه‌كان و بڕیاردان له‌سه‌ر ئایندهی گه‌لی کوردستان دەکاتەوە.