به ڤيديۆ.. دوو كه‌س له هه‌ولێر به فێڵێكى سه‌ير ئۆتۆمبێلى هاوڕێكهيان ده‌دزن
له خهليفان فرۆشتبوويان
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هه‌ولێر له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، دانپێدانانى دوو تۆمه‌تبارى بڵاوكرده‌وه، كه ئۆتۆمبێلى هاوڕێ و خزمێكى خۆيان بردبوو و پاشان له خهليفان فرۆشتبوويان.
رووداوه‌كه رۆژى (18)ـى ئه‌م مانگه له هه‌ولێر روويداوه و ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه له شارۆچكه‌ى خهليفان فرۆشراوه.
تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م تيمى راگه‌ياندنى پۆليس دانيان به‌وه‌دا ناوه كه به هۆى ساخته‌كارى و فێڵكردن له تاوانلێكراوه‌كه، ئۆتۆمبێلهكهيان لێ بردووه.